بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه یاخو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو پارێزبه‌ندی یاسایی له سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هه‌ڵبگیرێت.
دەمیرتاش ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە پێ خۆیان ناچنە دادگەو کاردانەوەیان جیاواز دەبێت.
وتیشی: "ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمه هه‌موو له ده‌رچوانی زیندانن و نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له زیندان تێپه‌راندوه و ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوی ئێوه هه‌نگاومان ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر رێگای ئاشتی و واز له سیاسه‌تی دیموكراتیك ناهێنن.
جەختیشی کردووە کە ئەگەرچی په‌رله‌مان هی ئه‌وانه، به‌ڵام هەدەپەش دەستەوسان نابێت.
لەم بارەوە ماڵپەڕی خەندان نووسی:ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دوێنێ سێشه‌ممه وتیوویەتی "ێشتر پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی دیموكراتیكمان راگه‌یاند، به‌ڵام نه‌كرا و دواتر پرۆژه‌ی برایه‌تی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان راگه‌یاند هه‌ر نه‌كرا و دواتر وتمان پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی دیسان نه‌كرا و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریمان خسته ناو سه‌لاجه و ئێستاش قۆناغی ئۆپهراسیونهكانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "یه‌كه‌م هه‌نگاویش له‌م قۆناغه‌دا له په‌رله‌مان به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌ستپێده‌كه‌ین".
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌ر داوای داود ئۆغڵو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر پرۆژه یاسایه‌كی بو لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كرد.
Your Comment