بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە پەیامێکدا نووسیویە: هەواڵی گیان لەدەست دانی فەرهاد و ئازاد خەسرەوی، دوو کۆڵبەری گەنج کە بۆ بەدەست هێنانی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و بژێوی ژیان، ڕێگای دژوار و پڕ لە کێشەی کۆڵبەریان گرتە بەر و لە ئەو ڕێگایە گیانی ئازیزیان لە چیاکانی ملەی تەتە لە هەورامەن بە هۆی کرێوە و سەرماوە بەخت کرد، بووە هۆی داخ و کەسەری خەڵکی کوردستان.
ڕووداوەکە ئەوەندە دەردهێنەر و جێی داخە کە دڵی هەر مرۆڤێکی بە ویژدان و ئازاد دێنێتە ئێش و بیر هێنەرەوەی ئەو خاڵەیە کە ئەبێ هەرچی خێراتر ڕێگاچارەیەک بدۆزرێتەوە کە بژێوی ژیان لە ئەو ڕێگاوە کۆتایی پێ بێت تا لە داهاتوودا ئاوەها ڕووداوگەلێکی تاڵ دووپات نەبنەوە.
ئەمن وێڕای دربڕینی داخ و سەرەخۆشی بە بنەماڵەی داخداری ئازیزانی گیان بەخت کردووە فەرهاد و ئازاد خەسرەوی، بۆ ئەوان لە لای خودا داوای بەخشین دەکەم و بۆ بنەماڵەیان سەبر بە ئاوات دەخوازم.
بۆچوونی ئێوە