AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٣٠ ١٤:٥٤

لە پەیامێکدا بۆ بنەماڵەی ئازاد و فەرهاد خوسرەوی؛

سەرەخۆشی مەسعود بارزانی لە بنەماڵەی دوو کۆڵبەرەکەی مەریوان

سەرەخۆشی مەسعود بارزانی لە بنەماڵەی دوو کۆڵبەرەکەی مەریوان

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كەسوكاری فەرهاد و ئازاد خوسرەوی و خەڵكی گوندی نێ نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو پەیامەدا مەسعوود بارزانی رایگەیاندووە: "هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردو نەوجەوانی كۆڵبەر، "فەرهاد خوسرەوی" و "ئازاد خوسرەوی" زۆر ناخهەژێن بوو."

بارزانی لە پەیامەكەیدا دەشڵێت:"سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی "نێ" و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین."

ئاماژەی بەوەشكردووە:"هیواخوازین چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دووربن."

News ID 29959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha