سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر لە گەڵ سەرکردەی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبۆوە

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە گەڵ رێبەری بزووتنەوەی ئیسلامی هەرێمی کوردستان دیداری کرد و سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە هاوڕێی چەند کارناسی نوێنەرایەتی لە بارەگای سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ عێرفان عەلی عەبدولعەزیز سەرکردەی ئەو حزبە دیداری کرد.

لەو دیدارەدا ڕەشنوودی وێرای سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز رێبەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی و مامی سەرکردەی نوێێ ئەو حزبە، سەبارەت بە هەلومەرجی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە گەڵ شێخ عێرفان عەلی عەبدولعەزیز گفتوگۆیان کرد.

News Code 29940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha