بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی لە لە کوالالامپوری مالیزا، بە ئاماژە بە دەفرایەتی و بژێرەکانی دەسەڵات لە جیهانی ئیسلام، خوازیاری هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بۆ بوونە بلووکێکی بەهێز لە ئاستی نێودەوڵەتی بوو.
روحانی چوار ئاستەنگی فەرهەنگی و شوناس، ئاسایش، ناگەشەسەندوویی و ئابووریی لە گرنگترین کێشەکانی بەردەم جیهانی ئیسلام لە ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی زانی و وتی: ئەگەر ئێمە ئاوڕ لە دەفرایەتیگەلی نیشتمانی و ئیسلامی خۆمان بدەینەوە، دەتوانین هەموو ئەو ئاستەنگانە بۆ دەرفەتی گەشە و بەرزبوونەوە بگۆڕین.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەترسیی لاوازبوونی شوناسی نیشتمانی و ئیسلامی و زاڵبوونی فەرهەنگی بیانی، دەتوانێ جیدیترین هەڕەشە بێت بۆ سەر جیهانی ئیسلام، وتیشی: شەڕ لە سوریا و یەمەن و کێشە و ئاڵۆوزی لە عێراق و لوبنان و لیبی و ئەفغانستان ئەنجامی تێکەڵبوونی توندئاژۆیی نێوخۆیی و دەستێوەردانی بیانییە .
ناوبراو هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئیسلامیی وەک پڕەنسیپێکی بێ هاوتا وەسف کرد و جەختی کرد: ئاوێتەبوونی پوتانسیەلی سیاسی و ئابووری، جیهانی ئیسلام دەکاتە بلووکێکی بەهێز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
ڕۆحانی لە درێژەدا بیری هێنایەوە کە فەلەستین ئێستاش پرسی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە .
سەرۆک کۆمار هەروەها جەختی لە پلانی "ئاشتی هورمۆز" وەک پێشنیاری ئێران بۆ "جیهانی دژی توندوتیژی و توندئاژۆیی" کردەوە و ڕاشیگەیاند: گفتوگۆگەلی ناوخۆیی، گفتوگۆ لە گەڵ دراوسێکان، لە گەڵ وڵاتانی ناوچە و هەموو جیهان زەروورییە.
ناوبراو لە کۆتاییشدا سێ پلانی دامەزراندنی "سندووقی هاوبەشی کۆبوونەوەی کوالالامپوری بۆ دابین کردنی دارایی هاوکاریگەلی تەکنۆلۆژیکی نێوان وڵاتانی ئیسلامی"، دامەزراندنی "ناوەندی توێژینەوەیی هاوبەش لە بواری تەکنۆلۆژیای هۆشی دەستکرد" و "ئاسایشی سایبێری" و هەروەها دامەزراندنی "بازاڕی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی لە بواری ئابووری دیجیتاڵ"ی بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەفرایەتیگەلی سیاسی و ئابووریی جیهانی ئیسلام پێشنیار کرد.
بۆچوونی ئێوە