AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٢٥ ١٨:٢٥

خێرخواز و قوتابخانەسازی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

خێرخواز و قوتابخانەسازی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

یووسف قازی مامۆستای قوتابخانە و خێرخواز و قوتابخانه‌سازی مەهابادی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا به هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف قازی مامۆستای قوتابخانە و خێرخواز و قوتابخانه‌سازی مەهابادی کە لە ساڵی ١٣١٩ لە گوندی قازی ئاوای سەر بە شاری مەهەباد لە دایکبووە و پاش خوێندنی لە بواری جوگرافی ، هەر لەو شارە تا ساڵی ١٣٧٤ مامۆستای بەشی دواناوەندی بووە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

ئەو مامۆستایە کە لە ژیانیدا هەوڵی زۆری داوە لە پێناو ئاوەدانی و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی مەهاباد و بە کەسێکی خێرخواز ناوی دەرکردووە، رۆژی ڕابردوو لە گۆڕستانی گوندی قازی ئاوا ئەسپاردە کرا.

News ID 29886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha