بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ پیشەیی بوونەوەی کۆمەڵگا و کاریگەری مەرۆڤ لە سەر ژینگە ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی ئاژەڵ لە گەڵ مەترسی لەناوچوون بەرەوڕوون کە هۆکاری ئەو پرسە دەگڕێتەوە بۆ دەستێوەردانەکانی مرۆڤ لەوانە ڕاوی لەڕادەبەدەر.
بەبر: ژمارەیان گەیشتووەتە کەمتر لە ٣٠٠٠ سەر لە سەرتانسەری ئاسیادا.
مەیموونی لووت بەرزی کەلایی: لە بەژی ئاسیا و لە بەرزایی ٤٠٠٠ مەتری لە ئاستی زەوی ژیان دەکات.
واشەی باڵ پان: لە ئەو جۆرە پەلەوەرە بەهێز و گەورە بەس ١٠٠ دانە لە جیهان ماوە.
ڕاسۆی پێ ڕەش: یەکێک لە ئەو ئاژەڵانەیە کە لە گەڵ قەیرانی لەناو چوون بەرەوڕوویە لە ئەمریکا.
کەڵی سکیایی: هۆکاری ڕاوی لەرادە بەدەری ئەو جۆرە ئاژەڵە بەکارهێنانی شاخەکانی لە زانستی پزیشکی نەریتی چینە.
فیلی دەریایی: بە بۆنەی گۆشت و چەوریەکەیەوە زۆر ڕاو دەکرێت و لە گەڵ مەترسی لەناوچوونی جیدی بەرەوڕوویە.
مشکی گیرفانی پاسیفیک: بە هۆی شێوانی ژینگە و شوێنی ژیانی و بوون بە چەند دەستەییەوە ڕوو لە لەناوچوونە.
تمساحی پۆزە باریک: درێژترین جۆری تمساحە و بە توندی ڕوو لە لەناوچوونە.
جاڵجاڵۆکەی هیندی: ئەو جۆرە جاڵجاڵۆکە بە هۆی ڕواڵەتی جوانیەوە زۆر ڕاو دەکرێت و دەفرۆشرێت.
دۆلفینی نەهەنگی پۆزە کوڵ: بە هۆی ڕاوی زۆرەوە ژمارەی ئەو جۆرە ئاژەڵە گەیشتووەتە ٧٧ دانە.
Your Comment