ژمارەی ڕاستەقینەی ڕفێندراوانی ئێزدی ئەسیری داعش چەند کەسە؟

نووسینگەی ڕزگاركردنی ئێزدییە ڕفێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان، لەدوایین ئاماریدا لەبارەی ژمارەی ڕزگاركراوانی ئێزدی، ئەوەی بڵاوكردۆتەوە کە "تا ئێستا ۳۵۲۸ ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركراون".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئامارەكەی نووسینگەی رزگاركردنی ئێزدییە رفێنراوەكاندا، هاتووە: لەكۆی ۶ هەزار و ۴۱۷ ئێزدی، كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنراون، تائێستا ۳ هەزارو ۵۲۸یان رزگاركراون.

ئاماژەش دراوە كە لەكۆی ئەو ژمارەیە، ۱۱۹۹یان ژنن ‌و ۳۳۹یان پیاون ‌و ۱۹۹۰یان منداڵن، هەروەك تائێستا ۲۸۸۹ رفێنراوی ئێزدی رزگار نەكراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە کە بەپێی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە باوەڕپێكراوە، پێش پەلامارەكانی داعش، ئێزدییەكان ژمارەیان لە عێراقدا نزیكەی ۵۵۰ هەزار كەس بووە.

ڕاشگەێندراوە کە دوای پەلامارەكانی داعش، نزیكەی ۳۶۰ هەزار ئێزدی ئاوارەبوونە ‌و ۱۲۹۳ كەسیان گیانیان لە دەستداوە.

لە بەشێكی راگەیەنراوەكەشدا، ئەوە خراوەتەڕوو كە تائێستا ۸۱ گۆڕی بەكۆمەڵ‌و دەیان گۆڕی تاك لە شەنگال دۆزراونەتەوە.

News Code 29865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha