AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٢٣ ١٠:٤٣

لە لایەن سیستەمی دادوەری عێراقەوە؛

بکوژەکانی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیر دەکرێن

بکوژەکانی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیر دەکرێن

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بڕیاری دەستبەسەر کرانی بۆ ١٤ کەسی تۆمەتبار بە کوشتنی شەهید عەلیاوی لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق شەوی هەینی لە دەرکرانی بڕیاری دەستگیر کردن بۆ بکوژەکانی شەهید وسام عەلیاوی، فەرماندەی هێزەکانی عەسائیب ئەهلی حەق و براکەی عوسام عەلیاوی هەواڵی دا.

ئەو ١٤ کەسە ڕۆژی سێی مانگی خەزەڵوەر هاوکات لە گەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق هێرشیان کردە سەر نووسینگەی عەلیاوی لە ئەو پارێزگایە و بەرینداریان کرد. بوکژەکانی شەهید عەلیاوی، کەوتنە شوێنی ئەو و براکەی کە لە خەریک بوون بە ئامبۆڵانس بەرەو نەخۆشخانە دەڕۆشتن و بە هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکە هەر دوویانیان شەهید کرد.

News ID 29836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha