بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە پاگەندە و هەڕەشەگەلی سەربازی ی ڕژیمی زایۆنی لە دژی وڵاتەکەمان، وتی: هەڕەشەی ڕژیمی داگیرکەری قودس بە نیشانەی لاوازی و دەستەوەستانیی ئەو ڕژیمە و بە ئامانجی سەرپۆشنانەوەی قەیران و کێشە ناوخۆیی سەرکردەکانی دەزانین؛ ڕژیمێک کە هەر لە سەرەتاوە لە سەر بنەمای داگیرکەری و هەڕەشەوە دامەزراوە.
ناوبراو جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە فەرهەنگی خۆبەخشی و بەرخۆدانی جەماوەری خەڵکی ئێران، وەڵامی توند و تێکشکێنەرانە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژی و هەڵمەتێکی گەمژانە.
Your Comment