بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران لە سەر نەوت دانەڕێژراوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان پێیان وابوو گەمارۆکان دەبێتە هۆی لاوازیی دەوڵەت بەڵام بێ هیوا بوونە و بێ هیوا دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کە بۆ پێشکەش کردنی گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران( ۱۳۹۹ )چووەتە مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وتی:  هیوادارین بە بەشداری بەرفراوانی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنی مەجلیسی داهاتوو، باشترینەکان بۆ نەتەوەکەمان هەڵببژێردرێن.

وتیشی: ساڵی ڕابردوو ئێمە لە ئەستەمترین دۆخی گەمارۆکاندا بووین. بەڵێنمان دا دەوڵەت تەواوی توانی خۆی دەخاتە گەڕ و لە پاڵ گەلی ئێران و لایەنەکانی تردا توانی بودجە دابین بکات و تا ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بووە.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ٩ مانگ لە ساڵی ٩٨ تێپەڕیوە، بوودجەکان لە کاتی خۆیدا دراون و بوودجەی ئاوەدانیش تا ئێستا بە ڕێژەی ٣٤ هەزار ملیار تمەن دراوە و گەڵاڵە گرینگ و بەرچاوەکانی دەوڵەت یان کراونەتەوە و یان تا کۆتایی ساڵ دەکرێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم بابەتە گرینگە لە دۆخێکدا هاتە دی کە ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان پێیان وابوو گەمارۆکان، دەوڵەت لاواز دەکاتەوە بەڵام بێ هیوان بوون و بێ هیواش دەبن.

ڕۆحانی دەرێژەی دا: ساڵی ڕابردوو کێڵگە نەوتییەکان لە ڕۆژاوای ڕووباری کاروون نزیک بە ٧٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دەهێنا کە ئەمڕۆ گەیتشووەتە ٣٣٥هەزا بەرمیل. واتا بەرهەم هێنانی ئێمە ٧ ئەوەندە بووەتەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە بوودجەی ساڵی ٩٩ دا چەند پرسی گرینگ هەیە؛ بوودجەی ئێمە لە ساڵی داهاتوو وەکوو ئەمساڵ، بوودجەی وەستان و بەرخۆدان لە بەرانبەر گەمارۆکانە. ئەو بوودجە ڕایدەگەیێنێت سەرەڕای گەمارۆکان، ئێمە وڵات بەڕێوە دەبەین.

ناوبراو درێژەی دا: بوودجەی ساڵی ٩٩ زۆر پشتی بە نەوت نییە و لە سەر نەوت دانەڕێژراوە. داهاتێک کە بۆ فرۆشی نەوتی خاو و گاز لە بەرچاو گیراوە لە گەڵ بوودجەی ئاوەدانی لێک نزیکن. ٧٠ هەزار ملیار تمەن بۆ ساڵی داهاتوو بوودجەی ئاوەدانی لە بەرچاو گیراوە.

ناوبراو سەبارەت بە سەربەخۆ بوون لە بەرهەم هێنانی وزە وتی: لە بواری وزە سەربەخۆ بووینە، تەنانەت لە وەرزی زستان گاز دەنێرین بۆ وڵاتانی جیاواز، پێشتر زستان هەناردە کردنی گاز دەبچڕا بەڵام ئەمڕۆ لە وەرزی زستان هەناردە کردنی گازی ئیمە درێژەی هەیە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمرۆ لە نەوت، گاز و بەنزین هەناردە کردنمان هەیە، وتی: بەرهەم هێنانی بەنزینی ئێمە لە ڕۆژ لە کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە ١١٠ ملیۆن لیتر لە حاڵێکدا کە لە سەرەتای دەوڵەتی یازدەیەم، بەرهەم هێنانی بەنزینی ئیمە لە ڕۆژ ٥٢ ملیۆن لیتر بوو و بە گەڵاڵەیەک کە بۆ بەنزین داڕێژراوە، هیوادارین کە سەربەخۆیی ئێمە تا ساڵەکانی داهاتووش درێژەی هەبێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەمساڵدا دراوی ٤٢٠٠ تمەنی بۆ کڕینی شتومەکە بنەڕەتییەکان تەرخان کرا، وتی: لە بوودجەی ٩٩ش دیسان دراوی ٤٢٢٠٠ تمەنی بۆ دابین کردنی شتومەکە بنەڕەتییەکان لە بەرچاو گیراوە.

News Code 29741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =