لە سووریا ناکشێمەوە، مەگەر سوورییەکان بڵێن!

سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵوێستێک سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، جەختی لە نەکشاندنەوەی هێزەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (شەممە) لە میانەی کۆبوونەوەی پارتی داد و گەشە لە شاری ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لە سووریا ناکشێنەوە مەگەر سوورییەکان داوای کشانەوەمان لێ بکەن.

ئەردۆغان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی تورکیا لە خاکی سووریا بە پێی ڕێککەوتنی ئەزنە، ڕاشیگەیاند: لە وەڵامی هەموو رێبەرانی جیهان کە لەبارەی کاتی کسانەوەمان لە سووریا دەپرسن، دەڵێین ئێوە لە سووریادا چ دەکەن؟

شایانی باسە کە لە ٩ی ئاکتەوبری ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە کانی ئاشتی لە باکووری سووریا هەواڵی دا و ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی پاکسازیی ئەو ناوچانە لە بندەستی تیرۆریستان ڕاگەیاند.

News Code 29727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =