پەرەسەندنی توندوتیژی لە عێراق خۆڕێكخستنەوەی داعشی بەدواوە دەبێت

مەسعوود بارزانی و جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لە سەلاحەددین کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی كوردستانی کراوەتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی مەسعوود بارزانی نووسی: ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری کردووە.

ئەو وەفدە پێكهاتبوون لە ستیڤ فاگین، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر و جەنەڕاڵ ئێریك هێڵ، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی و سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا جەختی لە پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی كردەوە.

باس لەوەشکراوە کە هەردوولا تەئكیدیان لە هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی سوپای ئەمریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پەرەسەندنەكان لە پڕۆسەی سیاسیی و داواكاریی خۆپێشاندەران تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

هەردولا نیگەرانیی خۆیان لە پەرەسەندنی توندوتیژی و تێكچونی سەقامگیریی عێراق نیشاندا كە كاریگەریی لەسەر خۆڕێكخستنەوە و زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بە جێ بهێڵێت.

News Code 29725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =