پەیامی سەرەخۆشی مەسعوود بارزانی بۆ خەڵکی سەقز

سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕووداوی شەوی هەینی لە تەلارێکی شاری سەقز، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ خەڵکی ئەم شارە نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،دوای ئەوەی لە شاری سەقزی سەر بە پارێزگای کوردستان لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا بە هۆی تەقینەوەی هیتەری گاز ۶۰ کەس کوژران و بریندار بوون،  مەسعوود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرکەوتوانی ئەم ڕووداوە کرد.
دەقی پەیامەکەی بارزانی بەم شێوە بۆ مێهر نێردراوە؛
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم.
مسعود بارزانی
۶ـ ۱۲ـ ۲۰۱۹
 

News Code 29724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =