پەیامی نهێنیی رێبەری باڵا بۆ نوێنەرانی مەجلیسی ئێران

دووسەد و سێزدەهەمین ژمارەی حەوتەنامەی "هێڵی حزبوڵڵا" لە یادداشتێکدا بە ناوی "حەوت بەیانی ئاژاوە" ڕووانییە پەیامی نهێنیی رێبەری باڵا بۆ نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووسەد و سێزدەهەمین ژمارەی حەوتەنامەی "هێڵی حزبوڵڵا" لە یادداشتێکدا بە ناوی "حەوت بەیانی ئاژاوە" بۆ یەکەمجار زانیاریگەلێکی نوێی لە هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەمبەر بە بشێوییەکانی ئەم دواییە بڵاو کردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێشتر لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردووی هەتاوی لە لێدوانێکیاندا بە گوێرەی ئەو یادداشتە، ئاماژەیان بە پیلانی دوژمنان بۆ ئاژاوەگێڕی کردبوو و ڕایانگەیاندبوو کە "ڕەنگە ئاژاوەکان لە ساڵی ٩٧ بکرێن و پیلانەکان بخرێتە ساڵی ٩٨"، لە پەیامێکدا کە لە لایەن عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هاوکاتی سەرهەڵدانی بشێوییەکان بۆ نوێنەرانی مەجلیس خوێندراوە، جەختیان کرد:  "بە پێی لێدوانی هەندێک لە نوێنەرانی بەڕێز سەبارەت بە پەسندکراوەی ئەم دواییەی سەرۆک هێزەکان، پێویستە نوێنەرانی بەڕێز ئاگادار بن کە هەر جۆرە هەڵوێستێک هەمبەر بەو پەسند کراوە لە مەجلیس دەبێ لە چوارچێوەی پەسند کراوەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بێت و لێێ لا نەدرێت و هەلومەرجی هەستیاری وڵات لە بەرچاو بگیردرێت".

بەیانیی ئەو رۆژە، رێبەری باڵا لە وانەی دەرەوەی فێقەدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ڕایانگەیاند: "من لەو بابەتە ناگەم، واتە پسپۆڕێم لێی نییە. بە بەرپرسانیشم وتووە و بەو پێیەی ڕاوبۆچوونی کارناسانە لەبارەی پرسی بەنزینەوە زۆرە، هەندێک وەک کارێکی زەرووری لێی دەڕوانن و هەندێکی دیکە بە هەنگاوێکی زیانبەخشی دەزانن؛ کەواتە من لایەنگری لە ڕای سەرۆکانی سێ هێز دەکەم ... ئەوان دانیشتوون بە شێوە کارناسانە بڕیارێکیان لە سەر وڵات داوە و دەبێ ئەو بڕیار ڕاپەڕێندرێت".

هەڵبەت ئایەتوڵڵا خامنەیی پێشتر لەبارەی بەڕێوەبەریی مەسرەفی سووتەمەنی  ڕاوبۆچوونی خۆیان ڕاگەیاندبوو و گەلێ جار جەختیان لە چاکسازیی شێوەی مەسرەفی سەرچاوەگەلی وزە و لەوان بەنزین بە ئاوردانەوە لە مەسرەفی لە ڕادەبەدەر و ناژیرانەی، وەک بە زەروورەتێک بۆ وڵات کردبوو. بەوەشەوە پاش ئاراستە کرانی ڕاپۆرتی دانیشتنی چلەمی ئەنجومەنی باڵای هاوئاهەنگیی سێ هیز لە بەرواری ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی بە رێبەری باڵا، بەڕیزیان بڕیاردان لەبارەی نرخی بەنزین، یان چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەو بڕیارەی خستە ئەستۆی کاری کارناسانەی بەرپرسان و پسپۆڕان و یەکدەنگیی سەرۆک هێزەکان.

ئەگەرچی رێبەری باڵا هەمبەر بە بڕیاری هەموار کردنی شێوەی مەسرەفی سووتەمەنی ڕای خۆی خستە سەر ڕای سەرۆک هێزەکان، بەڵام هەمبەر بە بشێوییەکان هاتنە سەر خەت بە جیاکردنەوەی خەڵکی لە ڕیزی ئاژاوەگێڕان، سەبارەت بە پاشهاتی مەترسیداری ئەو بشێویانە هوشداریان دا: "لەو جۆرە ڕووداوانە گەلێ جار ئاژاوەگێڕان، ڕق‌ئەستووران و خەڵکی دزێو دێنە مەیدان و هەندێ جار تاقمێک لە گەنجان دەورووژێن و هاوڕێیان دەکەن و دەبنە هۆی ئەو گەندەڵیانە؛ ئەو گەندەڵیانە هیچ کێشيیەک جگە لە سازدانی نائەمنی نانێنەوە. نائەمنی گەورەترین بڵایەکە بۆ هەر وڵات و کۆمەڵگایەک ... داوام ئەوەیە کەس یارمەتی ئاژاوەگێڕان نەدات ... ئەو کارانە کاری خەڵکی ئاسایی نییە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە دڵسۆزان کە ئاگاداری ئاستی ڕووداوەکان نەبوون داواین لە رێبەری باڵا کرد کە لە خۆیان مایە دانەنێن بۆ بڕیارێک کە دەوڵەت بە پێی دەسەڵاتی یاسایی گرتوویەتی، بەڵام ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پێچەوانە ڕاشیانگەیاند: "ئەسڵەن رێبەری بۆ ئەو جۆرە کاتانەیە و ڕەوایی ڕێبەریش تایبەتە بەو جۆرە کات و ساتە". واتە کات و ساتێک کە وڵات لە هەلومەرجی تایبەتییە و تەنیا بە هاتنی رێبەری، کێشيکە چارسەریی دێت. هەر بۆیە رێبەری باڵا کاتێک دیتیان دوژمنان بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵات بە قورسی لێ نیشیوون، سەرەڕای دروستی و نادروستیی بڕیای دەوڵەت لەو قۆناغەدا، وەک رێبەری کۆمەڵگا "حوجەت و تەکلیفی شەرعیان" لە ئەستۆیە بۆ هاتنە مەیدان و هاتیشن.

News Code 29691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha