AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٣ ١١:٠٤

بە هۆشی دەستکرد؛

ئەم ڕۆبۆتە زبڵەکان لە یەکتر جودا دەکاتەوە

ئەم ڕۆبۆتە زبڵەکان لە یەکتر جودا دەکاتەوە

لێکۆڵەرانی کۆمپانیای ئاڵفابێت ئیکس سەر بە گووگڵ لە بەرهەم هێنانی ڕۆبۆتێکی نوێ بە ناوی مۆن شات هەواڵیان داوە کە هۆشێکی دەستکردی زۆری هەیە و دەتوانێک هەموو جۆرە زبڵێک جودا بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەک ئێکسپلۆر، ئەو کۆمپانیا دەیەوێت لە سەر بەرهەم هێنانی ڕۆبۆتگەلێک کار بکات کە بە خۆ فێر کردن و چڕ کردنەوەی زانیارییەکان بتوانن پلان ڕێژی ورد بکەن بۆ کاروباری جیاوازی ڕۆژانەیان.

یەکێک لە یەکەم بەرنامەکانی ئەو کۆمپانیا بەرهەم هێنانی ڕۆبۆتگەلێکە کە بتوانن بە بینینی جۆرەکانی زبڵ لێکیان جودا بکاتەوە و زبڵە هاوشێوەکان لە لای یەک دابنێت. ئەو جۆرە ڕۆبۆتە وردە وردە و لە کاتی کار کردن لە گەڵ زبڵەکان هۆش و زانستی خۆی زیاد دەکاتەوە و کاری جودا کردنەوەی زبڵەکان بە وردەکاری زیاتر ئەنجام دەدات.

لێکۆڵەران دەڵێن لە داهاتوودا ئەو ڕۆبۆتگەلە لە بواری جودا کردنەوەی زبڵ، وردبینی و هۆشێکیان لە ئاستی مرۆڤ دەبێت و تەنانەت دەتوانن لە ناوەندەکانی جودا کردنەوەی زبڵیش بەکار بهێنرێن.

News ID 29670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha