AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٢ ١٨:٣٨

وتەبێژی دەزگای داد پشت‌ڕاستی کردەوە؛

دەستگیریی کوڕی وەزیرێکی پێشووی ئێران بە تۆمەتی گەندەڵی

دەستگیریی کوڕی وەزیرێکی پێشووی ئێران بە تۆمەتی گەندەڵی

وتەبێژی دەزگای داد دەستگیرکرانی کۆڕی وەزیرێکی دەست‌ لە کارکێشاوەی پێشووی بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی پشت‌ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە پازدەهەمین دانیشتنی رۆژنامەوانیی سەبارەت بە دواهەلومەرجی دۆسیەی کوڕی یەکێک لە وەزیرانی پێشوو و دەست لە کارکێشاوە وتی: وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی دەستبەسەر کرانی ئەو کەسە، پێویستە بزانن کە ئەو کەسە بە تەنیا نییە و چوار کەسی دیکەش هاوپەیوەند بەو دۆسیە دەستبەسەر کراون و دۆسیەکە لە قۆناغی لێکدانەوەدایە.

ئیسماعیلی وتیشی: ناتوانم وردەکاریی زیاتر لەوبارەیە باس بکەم، بە گشتی ئەو دۆسیە لە پەیوەندی لە گەڵ پرسی ئابووری و ماڵییە.

News ID 29661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha