ئەگەر توانای بەڕێوەبەرایەتیان نییە، بەرپرسایەتی لە ئەستۆ مەگرن

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە گەیشتنی کاتی ناونووسیی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس، جەختیان کرد: ئەگەر توانای بەڕێوەبەرایەتیان نییە، بەرپرسایەتی لە ئەستۆ مەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەوڕۆ بەر لە دەسپێکی دانیشتنی وانەی دەرەوەی فێقە، وێرای ئاماژە بە ناونووسیی بێ فیکرانەی هەندێ کەس لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس، جەختیان کرد: هەر بەرپرسایەتییەک، هەر پۆستێک، هەر توانستێک بەرپرسایەتییەک و پابەندییەکی بە دواوەیە. دەبێ لە خۆی بپرسێت کە ئایا دەتوانێ ئەو بەرپرسایەتییەی ڕاپەڕێنێت و ئەوە لە خۆیدا وانەیەکی گەورەیە.

بەڕیزیان لەبارەی پرسی ناونووسی بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ڕوو لە بەربژێران ڕایانگەیاند: بێ فیکرانە مەچنە ناونووسی.ئەو توانستەی خودا پێمان داوە، بەرپرسایەتی لە گەڵە. ئەوە خۆشم دەگەڕێتەوە و بەرپرسایەتیم لە هەمووتان زیاترە. ئێوەش هەروا واتە لە هەر بەرپرسایەتی و توانستێک، پابەندییەکیش هەیە و دەبێ لە خۆتان بپرسن ئایا توانای ڕاپەڕاندنی ئەو بەرپرسایەتییەتان هەیە.

رێبەری باڵا بە ئاماژە بە ڕیوایاتی ئیسلامی لەبارەی بەرپرسایەتیی قورسی لە ئەستۆ گرتنی ماڵی هەتیوان، ڕاشیانگەیاند: شەمەندبوونی نیزامی ئیسلامی و نیزامی بایەخگەلی ئیسلامی بریتین لەوەی کە من و ئێوە سەرەتا خۆمان بەرپرسین لە قبووڵ کردنی بەرپرسایەتییەکانمان و ئەمە لە خۆیدا پرسێکی زۆر گرینگە.

News Code 29617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =