AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٩ ٠٩:٣٤

بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد:

حەشدی شەعبی: دژی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئۆپراسیۆنی مەیدانیمان نەکردووە

حەشدی شەعبی: دژی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئۆپراسیۆنی مەیدانیمان نەکردووە

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، لە بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن حەشدی شەعبییەوە هاتووە کە ئەو هێزانە لە هیچ ئۆپراسیۆنێکی مەیدانی دژی خۆپیشاندەرە عێراییەکان بەشداریان نەکردووە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە لە هیچ ئۆپراسیۆن یا چالاکیەک دژی خۆپیشاندەرەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ توندوتیژییەکان کە لە ناڕەزایەتییەکان لە ناو شارەکان ڕوو دەدەن، بەشداریەکی نەبووە

لە درێژەی ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: تا ئەم کاتە حەشدی شەعبی لە هیچ ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتی مەیدانی بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران یا ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ هەوڵە توندوتیژانەکان بەشداری نەکردووە و قسەی هەندێک بەرپرسانی پارێزگای نەجەف سەبارەت بە ئەوەی کە قوربانیانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئەو شارە بە هۆی تێکهەڵچوون لە گرووپی سرایا عاشوورا لە گەڵ ئەوان ڕووی داوە، ڕاست نییە و بە تواوەتی ڕوونە کە بۆ هەڵاتن لە ژێر باری بەرپرسایەتی لە بەرانبەر ئەو ڕووداوانەوە هاتوونەتە ئاراوە.

ئەو ڕێکخراوە داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد وێڕای قبووڵ کردنی بەرپرسایەتیەک کە لە ئەستۆیاندایە، هەوڵ نەدەن بۆ خراپ کردنی بنکە ئەمنیەتییەکان.

News ID 29582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha