بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و رایگەیاند: "من پێشتر ئهم بژاردهیهم بۆ بهرژهوهندی گهل و نیشتمان، بهشێوهیهكی راشكاوانه پێشنیاز كردبوو".
رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پشتگیرییان کردووە و دەڵێت: "دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی یەکەمین بەرهەمی شۆڕشەکەیە و دواینیان نییە".
موقتەدا سەدر سەبارەت بە دیاریکردنی کەسێکی دیکە لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی و شێوازی هەڵبژاردنەکەی دەڵێت: "دەبێت سەرۆکوەزیران لە رێگەی گشتپرسییەوە هەڵبژێردرێت و پێنج کەس بەربژێربکرێن و سندووقەکانی دەنگدان لە گۆڕەپانی خۆپێشاندەران دابنرێن".
موقتەدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت کاربکرێت بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆمەڵێک دادوەری بەتواناش لە ئەنجوومەنەکەدا ئەندام بن.
رێبەری رەوتی سەدر لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا رایدەگەیێنێت: "دەبێت سەرۆکوەزیرانی نوێ دوور لە پشک پشکێنە وەزیرەکانی دیاری بکات و داواش لە وڵاتان دەکەین دەرفەت بە عێراقییەکان بدەن خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن".
موقتەدا سەدر ئاماژە بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەدات و دەشڵێت "دەبێت خۆپێشاندان بەردەوام بێت و نابێت کەس تووندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام بدات".
Your Comment