بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی زادە لە دانیشتنی کارگرووپی ڕاهێنان، توێژنیەوە، تەکنۆلۆژیا و داهێنەری پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە نزیکبوونەوە لە حەوتەی توێژینەوەی، ڕایگەیاند: ئەوساڵ بە وەلاوەنانی کاری کلێشە و تیکراری، پرسە گرینگ و بەرچاوەکانی پارێزگا دەخرێتە یەکەمایەتیی پرۆگرامەکانی حەوتەی توێژینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زەروورەتی ئاوردانەوەی توێژینەوەیی زانکۆ و دەزگاگەلی بەڕێوەبەری لە پرسە گرینگەکانی پارێزگا، وتیشی: پرسگەلێکی وەک ئاوی خواردنەوەی سنە، دەریاچەی زرێوار و لەو چەشنە دەبێ توێژینەوەی تایبەتیان لە سەر بکرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلانداڕێژیی کوردستان هەروەها بە بیرهێنانەوەی تۆمار کرانی شاری سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا لە یۆنسکۆ، خوازیاری ئاوردانەوەی جیدیی شارەوانی سنە لەوبارەیە و هاوکاریی لە ناوەندەکانی توێژینەوەیی و ئاکادیمی بوو.
نەسروڵڵاهی ڕاشیگەیاند: لێدانی زەنگی توێژینەوە لە قوتابخانەکان، بەڕێوەبردنی مێهرەجانی ڕێزنان لە هەڵبژاردەکانی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای پارێزگا، بەڕێوەچوونی مێهرەجانی قوتابیان و ڕێزنان لە قوتابیانی توێژەر، بەڕێوەبردنی دانیشتنگەلی پسپۆڕی و سمینارەکانی توێژینەوەیی بە مژاری جۆراوجۆر، کردنەوەی پیشانگای دەسکەوتەکانی توێژینەوەیی و تەکنۆلۆژیای پارێزگا، دیدار لە گەڵ بلیمەتان و پێشەنگە زانستییەکانی کوردستان، بەڕێوەبردنی گەشتی توێژینەوەیی بۆ سەردانی ناوەندگەلی زانکۆیی و ... بەشێکن لە پرۆگرامەکان و ئامانجەکانی حەوتەی توێژینەوەی پارێزگای کوردستان.
بۆچوونی ئێوە