هێزەکانی هەسەدە خێرا تێکەڵ بە سوپای سووریا بن

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لە تێکەڵ بوونی خێرای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە سوپای سووریادا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکی میدیاییدا و لە وەڵامی پرسیار لە زەمانی تەڤلبوونی شیمانەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە سوپای سووریا، وتی: واباشە ئەو کارە لە خێراترین زمەمانی مومکیندا ئەنجام بدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سێرگەی وۆرشنین جێگری دیکەی ئەو وەزارەتخانەیە لە سەرەتای مانگی نوامبێردا ڕایگەیاندبوو کە مسکۆ لە پێناو ئاسانکاری بۆ ڕەوتی تێکەڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە لە ڕیزی سوپای سووریادا هەوڵ دەدات.

ناوبراو ڕاشیگەیاندبوو: ئێمە گەلێ جار وتوومانە پاڵپشت و لایەنگری ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی کورد و دەوڵەتی ناوەندیی سووریاین و کوردەکان بەشێکی دانەبڕاوەی پێکهاتەی ئەو وڵاتەن.

لە لایەکی دیکەوە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی جێبەجێکاریی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیکیش ماوەیەک لەوە پێش لە ئامادەیی هێزەکانی هەسەدە بۆ تەڤلبوون بە سوپای سووریا هەواڵی دابوو.

News Code 29523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =