ڕۆحانی دەست لەکار کشانەوەی وەزیری کشتوکاڵی قبووڵ کرد

ئەندامی فراکسیۆنی نوێنەرانی ولایی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: سەرۆک کۆمار دەست لە کار کشانەوەی وەزیری جیهادی کشتوکاڵی قبوول کردووە.

موحەمەد جەواد ئەبتەحی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، لە قبووڵ کردنی دەست لە کار کشانەوەی مەحموود حوجەتی وەزیری جیهادی کشتوکاڵ لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە هەواڵی دا.

ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لەم بارەوە باسگەلێک لە گەڵ ئەمیری جێگری پەرلەمانیی سەرۆک کۆمار ئەنجام درا و ناوبراو بە نوێنەرانی وت: حوجەتی چەندین جار داواکاری دەست لە کار کشانەوەی لە پۆستی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی کردبوو.

ئەندامی فراکسیۆنی نوێنەرانی ولایی مەجلیس وتیشی: بەم پێیە و بە پێی قبووڵ کردنی دەست لە کار کشانەوەی حوجەتی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی ئەو وەزیرە کە بڕیار بوو سەرلەبەیانی سبەینێ لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی بەڕێوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

News Code 29521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha