ڕەزامەندیی لایەنی عێراقی بۆ کرانەوەی بازاڕچەی سۆمار

پارێزگاری کرماشان لە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ کرانەوەی بازاڕچەی سنووری سۆمار هەواڵی دا و وتی: بڕیارە لەو پەیوەندییەدا سەکۆیەک لە کۆمەڵەی بازاڕدا چی بکرێت و خێرا وەبەر بهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازووەند لە کۆبوونەوەی بنکەی ئابووریی خۆڕاگریی پارێزگا بە ئاماژە بە هەموار کرانی ڕەخنەی شۆڕای نیگابان لە دۆسیەی "بە ناوچەی ئازادی تیجاری کرانی قەسری شیرین" لە لایەن مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و پەسندکرانی ئەو دۆسیە لە دوو رۆژی ڕابردووەوە، وتی: کرانی قەسری شیرین بە ناوچەی ئازادی تیجاری یەکێک لە گرینگترین داخوازییەکانی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بووە و بە خۆشحاڵییەوە ئەو داخوازییە لە لایەن دەوڵەتەوە  جێبەجێ کرا و ئەوە نیشاندەری ڕوانینی تایبەتیی دەوڵەت بە گەشەی پارێزگای کرماشانە.

بازووەند لە درێژەدا ئاماژەی بە دەفرایەتیی باڵای بازرگانی سنووری پەرویزخان کرد و وتیشی: ئەگەرچی گومرۆکی وڵات بەها و گۆژمەیەکی تایبەتی بۆ گەشەی ژێرخانەکان لە ناوەندە سنوورییەکان تەرخان ناکات، بەڵام لە رێگەی دانوستانەکانەوە، ئەو کۆمەڵەیە ڕازی بووە ١٥ ملیارد تمەن بۆ گەشەی ژێرخانەکانی گومرۆکی پەرویزخان تەرخان بکات.

پارێزگاری کرماشان لە کۆتاییدا لە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە گەڵ کرانەوەی بازاڕچەی سنووری هەواڵی دا و وتی: بڕیارە لەو پەیوەندییەدا سەکۆیەک لە کۆمەڵەی بازاڕدا چی بکرێت و خێرا وەبەر بهێنرێت.

News Code 29513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =