ئەمریکا بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی ژیرانە بجووڵێتەوە

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ) وتی: بە دوژمنانی گەلی ئێران بە تایبەت ئەمریکا هوشدار دەدەین کە خۆببوێرێت لە کرداری هەڵە لە ناوچەدا و بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی خۆی ژیرانە بجووڵیتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (س‌خ) لە پەراوێزی مانۆری پەدافەندی ئاسمانیی بەرگرانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٨، بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ خۆببوێرێت لە کرداری هەڵە لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز لە پێناو پاراستنی گیانی سەربازەکانی، ڕایگەیاند: تەنیا بە لێدوان و پەیام ناردن پێشگری لە شەڕ ناکرێت و هەنگاو گونجاو و کرداری شیاو پێویستە.

سەرلەشکەر ڕەشید ڕاشیگەیاند: هێزی چەکداریی ئێمە کە پێکهاتووە لە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو جیهازاتی هێز و بە توانستی هەواڵگرانە و پێوشوێن گرتنی وردبینانەی دوژمن، نە تەنیا بەردەوام هەڕەشەکان هەڵدەسەنگێنن، بەڵکوو چ لەباری بەرگری و چ لە باری هێرش بردن ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک.

ناوبراو لەبارەی مانۆری پەدافەندی ئاسمانیی بەرگرانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٨ ڕوونی کردەوە: ئێمە لە سێ حەوتەی ڕابردوو و لە ڕووبەرێکی ٤٠٠ هەزار کیلۆمەتریی دووجا ئەم مانۆرەمان بە پشت‌بەستن بە هەموو هێزەکان و تەواو دەفرایەتییەکانی وڵات بە فەرماندەیی ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی لە ژێر چاوەدێریی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا داڕشتووە و ئەنجام داوە.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا جەختیشی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای شەڕەوە نەبووە و نییە، بەڵام هەمبەر بە هەر هەڕەشەیەک یەکلاکەرەوانە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و وڵاتەکەی دەکات و لەوبارەیەوە پێویستە دوژمنانی گەلی ئێران بە تایبەت ئەمریکا خۆببوێرن لە کرداری هەڵە لە ناوچەدا و ژیرانە بجووڵێنەوە.

News Code 29471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =