بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغدپرس"، سەرچاوەیەکی ئاسایشی پولیسی عێراق وێرای ئاماژە بە هێرشی قورسی داعش بۆ سەر ناوچەیەکی کەرکووک ڕایگەیاند: کۆتایی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی تەکفیری داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی تەل حەدیجە لە قەزای ڕەشاد لە حەویجەی باشووری کەرکووک کە ئەو هێرشە تێکشکێندرا.
ئەو سەرچاوەیە وێرای ئاماژە بە کوژرانی سێ هێزی ئاسایش لەو هێرشەدا، ڕاشیگەیاند: تیرۆریستانی داعشی لەو هێرشەدا لە چەکی قەناسە و ئێم ١٦ی ئەمریکی کەڵکیان وەرگرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەو سەرچاوە ئەمنییەی عێراقی لە کوژرانی دوو هێزی پۆلیس لە میانەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر قەزای ڕەشاد هەواڵی دابوو.
Your Comment