AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٣٠ ٢٣:٤٩

وەزارەتی دەرەوەی سووریا:

جیهان پێش بە جەنایەتەکانی ئەردۆغان لە دژی گەلی سووریا بگرێت

جیهان پێش بە جەنایەتەکانی ئەردۆغان لە دژی گەلی سووریا بگرێت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڕای گشتیی جیهان پێش بە جەنایەتەکانی ئەردۆغان لە دژی گەلی سووریا بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر گەلی سووریای ئیدانە کرد.

بەیاننامەکە بە ئاماژە بە هێرشی شەوی ڕابردووی فرۆکەگەلی بێ فرۆکەوانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هاوێری گرێ سپی و کوژرانی ٥ کەسی سڤیل لەو هێرشانە و لەوان ژنان و منداڵان، ڕایگەیاند: تورکیا بەردەوامە لە جەنایەتەکانی لە دژی گەلی سووریا و هەموو ئەوانە لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە و سووچێ، ڕێککەوتنگەلێک مسۆگەر بووە. هێرشگەلی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر سووریا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەرەوەی یاساگەلی نێودەوڵەتیدا دەجووڵێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کۆتاییدا داوای لە ڕای گشتیی جیهان کردووە کە خێرا ئەردۆغان ناچار لە وەستاندنی جەنایەتەکانی لە دژی گەلی سووریا بکات؛ جەنایەتگەلێک کە پێشێل کردنی ئاشکرا و پڕ مەترسیی یاساگەلی مرۆیی و نێودەوڵەتین.

News ID 29454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha