بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئێسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: ئێمە هەوڵمان دابین کردنی ئاسایشی گشتی و پاراستنی شارۆمەندان و ماڵ و سامانی گشتی و هەروەها رێگری لە تاڵان کردنی بەیتولماڵ بووە.
ئێسماعیلی ڕایگەیاند کە لە ناو دەستبەسەر کراوانی سەرشەقام و ئەوانەش کە پێیان دەوترێت دەستبەسەر کردنی زیرەکانە، هەندێ دەستوپەیوەندی گرووپە دژبەرەکان لە ڕەوتی نیفاق هەیە.
جەختیشی کرد : ئەوانەی بانکەکانیان سووتاندووە و سامانی گشتییان کاول کردووە و ئەوانەش کە وێنە و گرتەی ڤیدیۆییان بۆ میدیای دژبەران و بیانی ناردووە دەستگیر کراون
Your Comment