بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،، ستێفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گۆترێش بە نیگەرانییەوە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران شوێن دەگرێت.
بە پێی وتەی ناوبراو، گۆترێش پێی وایە، ئازادی خۆپیشاندان و ڕێپێوان مافی خەڵکە بەڵام ئەو ئازادیە نابێت ببێتە هۆی پێشێل بوونی مافی کەسانی تر.
ستێفان دوجاریک لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێران و لوبنان وتوویە: سەبارەت بە ئێران، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانییەوە گۆڕانکارییەکان بە تایبەتی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان شوێنگیری دەکات.
Your Comment