پێدانی یارمەتی بژێویی به خەڵک,  لە سبەینێیەوە دەست پێدەکات

سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت فەرمانی دا یەکەم قۆناغی یارمەتییە بژێوییەکان لە سبەینێ دووشەممەوە دەڕژێتە حەسێبەکانی خەڵک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی دەوڵەت بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ٣ ڕۆژی ڕابردوو جەختی کرد: بنەڕەت و ئامانجی دەوڵەت لە گەڵالەی پاڵپشتی بژێوی، یارمەتی بە خەڵکی چینی مامناوەند و کەم داهاتە کە لە دۆخی گەمارۆی ئابووری ، لە بواری بژیوییەوە لە ژێر گوشاردان.

ڕۆحانی وتی: بۆ ئەو کارە سێ ڕێگای لەپێش بووە، یا ئەبوا ماڵیاتی لە سەر خەڵک زیاد بکردایە، یا ئەبوایە نەوتی زیاتری هەناردە بکردایە و یا ئەبوا یارانەکانی کەم بکردایەوە.

ناوبرو بە وتنی ئەوەی کە چەندین مانگی بەردەوام ئەو پرسە لە ئارادا بوو کە چلۆن دەتوانین لە چینە لاوازەکانی کۆمەڵگا پاڵپشتی بکەین تا کاتێک کە کردنەوەیەک درووس ببێت، وتی: لە ئەو دەوڵەتە هەوڵمان دا بەرهەم هێنانی بەنزین زیاد بکەیەنەوە.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە گران کردنی بەنزین لە وڵات، زیادی کرد: بەکارهێنانی بەنزین لە ساڵی ڕابردوو و سەرەتاکانی ئەمساڵ زیادی کرد و بە شێوەی مامناوەند ٩.٧ لە سەد گەشەی کرد، و بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئێمە ئەمساڵ ٩٧ ملیۆن لیتر بوو کە ئەگەر هەر ئەو ڕەوتەمان هەبێت لە ساڵی ١٤٠٠ ئێمە دیسان دەبوایە بەنزینمان هاوردە بکردایە.

News Code 29397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =