بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ عومور سەید عەلی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوویه‌وه.
له دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌ت له بواری ئابووری و بازرگانی دا خرایه به‌ر باس و گفتوگۆوه.
له پاشان هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و به‌دواداچوونی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك به ڕێگه یاسایی و ئاشتیخوازییه‌وه كرده‌وه.
لە سلێمانی بەڕێوەچوو؛
کۆبوونەوەی مەهدی شووشتەری لە گەڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیدار و گفتوگۆی کرد
News ID 29395
Your Comment