تکواندۆکاری ئێرانی بە باشترین وەرزشوانی پیاوی جیهان هەڵبژاردرا

ئارمینی هادی پوور تکواندۆکاری ئێرانی لە لایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی وەرزشگەلی زانکۆیی وەک باشترین وەرزشوانی پیاوی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی نیشتمانی وەرزشگەلی زانکۆیی، شەوی ڕابردوو (هەینی) لە چوارەمین ڕێوڕەسمی فیزۆ گالا کە هاوکاتە لە گەڵ سی و شەشەمین کۆمەڵەی گشتیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی وەرزشگەلی زانکۆیی لە تورینی ئیتالیا باشترینەکانی وەرزشی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردران.

لەو ڕێوڕەسمەدا ئارمین هادی پوور تکواندۆکاری ئێرانی بە بۆنەی بردنەوەی سێ میدالیای زێر لە کێبەرکێگەلی جیهانی و لەوان ٢٠١٥ی گوانگژۆ، ٢٠١٧ی تایپە و ٢٠١٧ی ناپۆلی، لە بەشی پیاوان پلەی باشترین وەرزشوانی پیاوی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ی مسۆگەر کرد.

هەروەها کیم ئالانگ ئیسکەیت‌کاری کۆریای باشوور بۆ بردنەوەی ٢ میدالیای زێری جیهانی لە کێبەرکێکانی ٢٠١٧ی ئەڵمانیا و ٢٠١٩ی کراسنۆیارس خەڵاتی باشترین وەرزشوانی ژنی ٢٠١٩ی پێبەخشرا.

News Code 29371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =