بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێزە کوردییەکان بە تەنیا ناهێڵێت و درێژە دەداتە هاوڕێی کردنیان بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکەی کە بە بۆنەیەوە هاتوونەتە سووریا کە شەڕ دژی داعشە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزە ئەمریکییەکان هەر لە سووریان تا لە پاڵ کوردەکان دژی داعش شەڕ بکەن و ئیزن نەدەن ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستی بگاتە کێڵگە نەوتییەکانی سووریا.
فەرماندە هیل جەختی کرد هەڕەشەی داعش هێشتا درێژەی هەیە و کەواتە، شەڕ هاوبەشی کوردەکان و ئەمریکاش ئەبێ درێژەی هەبێت.
ئاسۆشەیتێد پرێس بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی رایگەیاند کە هیچ کەس نابێت چاوەڕوانی هەبێت کە ئەمریکا بە بۆنەی کورد یان هەر شتێکی ترەوە لە گەڵ هاوپەیمانی خۆی لە ناتۆ شەڕ بکات.
بۆچوونی ئێوە