بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، خالید موحەنا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیسبەت بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ بەلاڕێ بردنی ڕێگای ناڕەزایەتییەکان لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.
ناوبراو جەختی کرد کە هێزە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن خۆپیشاندانەکان بە شێوەی ئاشتیخوازانە بەڕێوە بچێت.
موحەنا وتیشی کە هەندێک کەس سەبارەت بە ڕێژەی قوربانیان و کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان درۆ دەکەن.
نابراو خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی مافی عێراقیییەکان زانی و وتی کە لەم بارودۆخەدا، لایەنێکی سێهەم هەیە کە هەوڵ دەدات هێزە ئەمنییەکان هان بدات بۆ پێکدادان لە گەڵ خۆپیشاندەرەکان.
Your Comment