سوپای تورکیا تەقە لە خەڵکی مەدەنی کۆبانێ دەکات

موستەفا بالی، وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پێنجەمین گەشت لێدانی هاوبەشی هێزەکانی سوپای تورکیا-ڕووسیا لە دەڤەری کۆبانێ وتی: هێزەکانی سوپای تورکیا تەقە لە خەڵکی ناڕازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوار نیوز، وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەپێنجەمین گەشت لێدانی هاوبەشی سوپای تورکیا و ڕووسیا لە دەڤەری کۆبانێ کە لە گەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بەرەو ڕوو بووەوە وتی: هێزەکانی سوپای تورکیا بە فیشەکی شەڕ تەقە لە خەڵکی ناڕازی دەکات. لە بەرانبەر چاوی جیهانەوە و لە ڕۆژی ڕووندا ناڕازییە کوردەکانیان کوشتووە.

شیاوی باسە کە مافی مرۆڤی سووریا، کوژرانی دوو هاووڵاتی و بریندار بوونی حەوت کەسی دیکەی بە هۆی ئەو تەقانەوە پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 29337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha