بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئاڵتان لە ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی تورکیا و یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دۆسیەی پێوەندیدار بە کوودەتا شکست خواردووەکەی جوولای ٢٠١٦ یە کە چوار ڕۆژ پێش بە فەرمانی دادگا لە زیندان ئازاد کرابوو جارێکی تر لە لایەن پۆلیسی تورکیا لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا.
پاش ناڕەزایەتی دادستێنی کۆماریی تورکیا لە ئەستەنبۆڵ بە ئازاد کرانی سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی ڕاگیراوی تەرەف، دادگای لقی ٢٧ ی ئەستەنبۆڵ بە پشت ڕاست کردنەوەی ناڕەزایەتی دادستێن، فەرمانی ئازادی ئەحمەد ئاڵتان هەڵوەشاندەوە و پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی ئاڵتان لە ناوچەی گوزتەپەی ئەستەنبۆڵ ناوبراوی دەستگیر کرد.
بۆچوونی ئێوە