پەرەسەندنی ناڕەزایەتی بە سەفەری ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی

زۆربەی کەسایەتی و بەرپرسە ئەمریکییەکان هێشتا دژی سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکان و چاوەڕوانی دەکرێت کۆبوونەویە ناڕەزایەتی بە بەشداری کوردەکان و ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، سەفەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمریکا کە دیدار لە گەڵ دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژی چوارشەممەی بەدواوەیە، هێشتا هۆی نارەزایەتیە.

 بە پێێ نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، هێشتا زۆربەی کەسایەتییەکانی کۆنگرێس و سێنا لە گەڵ سەفەری ئەردۆغان بۆ ئەمریکا دژن چونکوو پێیان وایە ئەردۆغان بە هۆی نزیک بوونەوەی بە ڕووسیاوە و هێرش بۆ سەر کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا، خەساری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا داوە.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانەکان لە نامەیەکدا مەرجیان داناوە بۆ سەفەری ئەردۆغان بۆ ئەمریکا و وتوویانە ئەردۆغان ئەبێ پێش لە سەفەر بۆ ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەو ناوچانە کە لەم دواییەدا لە کۆنترۆڵی کوردەکانی دەرهێنا بباتە دەرەوە و بیانباتەوە بۆ خاڵی سنووری تورکیا و سووریا.

لە لایەکی ترەوە گرووپە دژبەرەکانی تورکیا لەوانە کوردەکان خەریکی ئامادە بوون بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە سەفەری ئەردۆغان بە ئەمریکان. ئەگەری هەیە ئەو ناڕەزایەتیانە  لە لایەن هەندێک کەسایەتی سیاسی و هونەری ئەمریکا پاڵپشتی بکرێت.

News Code 29307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =