بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕایگەیاند: دوابەدوای چەند جار دزینی زێڕ لە سنە لە سێ مانگەی دوایی و ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە لایەن هاووڵاتیانەوە بۆ ناوەندی ١١٠. لێکۆڵینەوەکان لەو بوارەوە دەستی پێکرد.
سەردار یازادی وتی: ئەو کەسە لە شوێنە قەرەباڵغەکان و لە کاتی سەرەنج نەدانی دایک و باوک بە منداڵەکان، زێڕی منداڵەکانی دەدزی.
ناوبراو وتیشی: دزەکە پاش دەستگیری گواسترایەوە بۆ پۆلیسی ئاگاداریی و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە ٢٠ جار دزینی زێڕی منداڵان داناوە و پاش تەواو بوونی ڕەوتی دۆزیەکە ڕادەستی بەرپرسانی داد کرا.
Your Comment