دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی "پردێک لە سەرووی سنوورەکانی" مسۆگەر کرد

ئەمیر غوڵامی خەڵاتی پردێک لە سەرووی سنوورەکانی بۆ فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" مسۆگەر کرد و لە لای خۆیەوە خەڵاتەکەی پێشکەشی کوردەکانی سووریا کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر غوڵامی دەرهێنەری گەنجی بۆکانی خەڵاتی پردێک لە سەرووی سنوورەکانی (Bridging The Borders Award) بۆ فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" مسۆگەر کرد و لە لای خۆیەوە خەڵاتەکەی پێشکەشی کوردەکانی سووریا کرد.

خەڵاتی پردێک لە سەرووی سنوورەکانی (Bridging The Borders Award) کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵە لە لایەن گۆڤاری سینەمای بێ سنوور (Cinema Without Borders) لە هەشت فێستیڤاڵی جیهانی و لەوان ئەمریکا، ئەڵمانیا و ئۆسترالیا ئاراستە دەکرێت، فۆکووس دەخاتە سەر فیلمگەلێک کە هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی فەرهەنگ و گەلانی جۆراوجۆری ئەوڕۆی جیهان دەدەن.

لە ڕاگەیێندراوی لیژنەی داوەرانی ئەم خەڵاتە سەبارەت بە فیلمەکەی ئەمیر غوڵامی هاتووە: وێنەگرتن و دەرهێنەری شاعێرانەی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" بە جوانترین شێوەی مومکین کۆنە سەربازێک نمایش دەکات.

ئەم فیلمە دەڕوانێتە، ژیانی هێماین و سووڕئیاڵی پێرسۆناژێکی ئۆدیسەیی لە ناو ماڵێکی بەلەم ئاسا لە دڵی دەریا کە خەرێکی چێ کردنی تابووت بۆ کوژراوانی شەڕی ژێر دەریاکانە،

ئەمیر غوڵامی پاش بردنەوەی ئەم خەڵاتە، لە لای خۆیەوە خەڵاتەکەی پێشکەشی کوردەکانی سووریا کرد کە لە حەوتەکانی ڕابردوووە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێرشی سوپای تورکیا و ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی ئەنقەرە.

شایانی باسە، پێشتر ناودارانێکی وەک ئاندرە ڤایدا و ئیمانۆئێل کریالسە براوەی ئەم خەڵاتە بوونە.

News Code 29292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =