بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە ناو ئاپۆرەی خەڵکی پارێزگای یەزد رایگەیاند: نابێ ڕێگە بدەین خواستەکانی ئەمریکا لە دەمی هەندێ کەسەوە بێتە دەرەوە، ئەگەرچی ئەو کەسانە زۆر کەمن بەڵام من ئەوان بانگهێشتی یەکگرتوویی دەکەم چونکوو ئێستا لە دۆخێکی مێژووییداین.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای وڵات وتی: هەموومان ئەمڕۆ لە دۆخێکی مێژوویی و زۆر هەستیارداین . ئەمڕۆ لە دۆخێکداین کە لە بەرانبەر گوشاری کەسانی بیانیداین، گەلی ئێمە یەکڕیز وەستاون و سەرە ڕای هەموو هەوڵەکان کە ئەمریکا و دوژمنەکانی دژی گەلی ئێمە ئەنجامی دەدەن، ئەمڕۆ گەلمان زیاتر لە جاران بۆ فیداکاری و پاراستنی وڵات ئامادەیە.
وتیشی: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو لە بەرانبەر گوشاری بیانییەکان خۆڕاگر بوون. ڕۆژانی سەخت و دژوار بە سەرماندا تێپەڕی. گوشاری ئابووری لە سەرمان زۆر بوو، خەڵکی کێشەی ئابوورییان زۆر بوو بەڵام هاوکات خۆڕاگر بوون.
Your Comment