بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وریا غەفووری و کاوە ڕەزایی دوو یاریزانی ناسراوەی کورد بۆ بەشداری لە یاریی تۆپی پێی نێوان ئێران و عێراق لە چوارچێوەی یاریگەلی پێشەکی کاپی جیهانی، لە لایەن مارک ڤیلمۆتس سەرڕاهێنەری بەلژیکایی هەڵبژاردەی ئێرانەوە بانگهێشت کران.
وریا غەفووری یاریزانی یانەی ئیستقلال کە خەڵکی سنەیە، حەوتەی دەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئێران بە باشترین یاریزانی حەوتە هەڵبژاردرا و کاوە ڕەزایی کە خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە پارێزگای کرماشانە، ئێستا لە یانەی شارلوای بەلژیکا یاری دەکات، لە دوو حەوتەی ڕابردوودا توانیان بە گوڵ لێدان و یاریی بەرچاویان سەرنجی سەرڕاهێنەر و کۆمیتەی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ بۆ لای خۆیان ڕاکێشێت.
شایانی باسە، کەسانی بانگهێشت کراوە دەبێ بەیانی (یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر) لە ناوەندی نەتەوەیی تۆپی پێ لە هۆتێلی ئاکادیمیای کەمپی هەڵبژاردەکانی نەوتی خۆیان بە کادێری فەنیی بناسێنن و پرۆڤەیان بۆ یاریی رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر لە بەرامبەر عێراق لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن، دەست پێ بکەن.
Your Comment