هاندری هێرش کردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا کێیە؟

سەرچاوەگەلی عێراقی مەحموود سەرخی بە هۆکاری هێرش کردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا دەزانن؛ کەسێک کە خۆی بە مەجتەهید دەزانی و ئیدعای پەیوەندی گرتن بە ئیمامی زەمان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاقمێکی بێ ناونیشان شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لە شاری پیرۆزی کەربەلا هێرشیان کردە سەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ماڵپەڕی هەواڵی "الخلیج الیوم" لە زمانی شایەدانی خۆجێی نووسی کە ئەو گرووپەی هێرشیان کردۆتە سەر کۆنسولخانەکەی ئێران نزیکەی ٣٠٠ کەس بوونە کە لە گەڕەکی "تویریج" لە دەرەوەی کەرەبلاوە گواستراونەتەوە بۆ ناو ئەو شارە.

"الخلیج الیوم" ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو کەسانە سەر بە هێزەکانی مەحموود سەرخی بوونە؛ کەسێک کە خۆی بە یەکێک لە مەرجەعە ئایینییەکانی عێراق دەزانێ و وەک ئایەتوڵڵا و موجتەهێد ناو لە خۆی دەبات.

سەرخی کە لایەنگرانی چەندین جار لە کەربەلا دەستیان داوەتە بشێوی و زیان گەیاندن بە داراییە گشتییەکان، ناوی شێخ مەحموود بێن عەبدولڕەزا بێن محەمەد سەرخییە و لە ساڵی ٢٠٠٣ پاش ڕووخانی سەدام، لە ناکاو سەری هەڵدا و خۆی وەک مەرجەعی ئایینی شیعەی عێراق دەناسێنێت. هەڵبەت هیچ مەرجەع یان ئایەتوڵڵایەک تا ئیستا شایەدی نەداوە بۆ بە ئیجتهاد گەیشتنی ئەو.

کەناڵی هەواڵی "العربیه"ی عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک کە سەرخی و یارانی لە کەربەلا دەستیان دایە بشێوی، وەک دژبەری "رێبەری ئایینی و مەزهەبی نەریتی شیعەی عێراق" ناوی لێ برد کە "پێگەی لە نەجەفە؛ شارێک کە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی رێبەریی لە ئەستۆیە".

لەو ڕاپۆرتەدا ژمارەی یارانی سەرخی نزیکەی ٢٥ تا ٣٠ هەزار کەسی ملیشیا هەڵسەنگاندراوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق تێهەڵچوون.

ئەو هەواڵدەرییە لە درێژەدا ئیدعای کردووە کە هێزەکانی سەر بە سەرخی خوازیاری "پێکهێنانی حکوومەتێکی مەزهەبی شیعە لە عێراقن کە پشت‌ئەستوور بێت بە پرێنسیپی ویلایەتی فەقێ" و نووسیشی کە "گەورەترین هەڕەشە بۆ بەغدا، لە باشووری ئەو وڵاتەیە و ... گرووپگەلی ئەو ناوچەیە هاوکات دەتوانن هەڕەشە بن بۆ سەر عێراق و ئێران".

سەرخی کە ڕەچەڵەکی خۆی دەباتەوە سەر ئیمام حسێن (دخ)، وەک دەوترێت لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری کازمەینی عێراق لە دایک بووە و دەرچووی ساڵی ١٩٨٧ لە کولێژی ئەندازیاری زانکۆی بەغدایە. ناوبراو بەر لە سێدارەدرانی سەدام و هەڵوەشانەوە حزبی بەعس، بە شێوەی نهێنی ژیاوە و پاش سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش و جموجۆڵی دووبارەی بەعسییەکان و تیرۆریستان لە عێراق، خۆی لە کەربەلا ئاشکرا کرد.

ئەو لە پڕدا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری حەلەی عێراق وەدەرکەوت و بۆ ماوەیەکی کەم لە چەندین ساری شیعەنشینی عێراقی نووسینگەی کردەوە و ئیدعای بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکی و کوشتنی سێ کەسی لەو هێزانە کرد.

پاش ئەو پاگەندەیە، ئیدعای کرد کە لە گەڵ ئیمام زەمان (عج) دیداری کردووە و ئەو ئیدعایەی کاردانەوەی مەرجەع و شیعەکانی عێراقی بە دواوە بوو. هەڵبەت پاش چاوخشاندنێک بە پێشینەیدا دەردەکەوێت کە ئەو لە هێزەکانی پێشووی ڕێکخراوی ئەمنیی حزبی بەعس بووە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی هەواڵگریی سعوودی و بە مەبەستی زیان گەیاندن بە مەرجەعیەتی شیعە سەری هەڵداوە.

سەرخی چەندین جار ناوی خۆی گۆڕیوە و سەرەتا بە ناوی عەبدولڕەزا بەهادولی ناسراوە و پاشان ناوی مەحموود تەمیمی لە خۆی ناوە و ئەو کات بە جلی سپی دەرکەوتووە و دواتر ناوی خۆی کردۆتە سەید مەحموود سەرخی و پێچی ڕەشی لە سەر ناوە.

ئەم موجتەهێدە درۆیینە کە کاتی خۆی هاوکاریی سیستەمی هەواڵگریی بەعسی کردووە و لە قەوارەی "ئێعدامەکانی ئیمام زەمان (عج)" دەستی بووە لە تیرۆری مەرجەعەکانی ئایینی عێراق بە بیانووی ئەوەی کە ئیمام زەمان لێیان ڕازی نییە، دەستی بووە، ئەم دژایەتییەی ساڵی ٢٠١٤ بە بایکۆتی فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەماوەری لە دژی داعش، ئاشکرا کرد و ئەو کات وتی بە هۆی ئەوەی داعش سوننەن، چەک هەڵگرتن لە دژی داعش حەرامە و بەو پێیە فتوای ئایەتوڵڵا سیستانیش پوو‌چ و باتڵە.

شایانی باسە، ملیشیاکانی سەر بە سەرخی لە ساڵی ٢٠٠٦یشدا هێرشیان کردە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە و بەو پێیە لە لایەن زایانی شیعەوە وەک چەواشە و رێ لێ ونبوو ناوی دەرکردووە.

کەناڵی "العالم" بە ئاماژە بە هەڵمەتەکانی فیرقەی سەرخی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا لە ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها ئاگردانی کۆنسولخانەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨، ڕاپۆرتی دا کە ئەو فیرقەیە دەستی هەیە لە هەموو هێرشەکان بۆ سەر ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، مەرجەعیەتی ئایینی، ڕێوڕەسمەکانی حسێنی و بەرەی بەرخۆدان.

ئەو کەناڵە لە درێژەدا "سەرخی"ی بە دەست و پەیوەندی عەرەبستانی سعوودی و بەرەی دژی بەرخۆدان لە قەڵەم دا و زیادی کرد کە سەرخی لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەڕەشە لە کەربەلا و نەجەف داوای لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا کردووە کە دان بە "ئازایی و لە خۆبوردوویی" داعشدا بنێن و هەر بۆیە شەڕ لە دژی ئەوان بێ سوودە.

سەرخی هەروەها بە پاڵپشتیی تەواو لە دەستدرێژیی عەرەبستان بۆ سەر گەلی یەمەن، بە رۆژنامەی وەتەنی میسری ڕاگەیاندووە کە "بە تەواوی پاڵپشتی لە هاوپەیمانی ئیسلامی دەکەم، پشت‌ڕاستی دەکەمەوە و پێشوازیشی لێ دەکەم".

هۆکاری هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا کاتی خۆی پاڵپشتی کردووە لە لەسێدارە درانی ئایەتوڵڵا نەمرباقر نەمر لە لایەن ڕژیمی سعوودی و ساڵی ٢٠١٣ش ئیدعای کرد کە ئیمام زەمان ڕاستەوخۆ فەرمانی پێداوە کە سەری نووری مالیکی (سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق) و موقتەدا سەدر (رێبەری ڕەوتی سەدر) هەڵقەنێت.

News Code 29255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =