AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٨ ١١:٠٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:

ئامادەیی مسکۆ بۆ ڕێکخستنی دانوستانی نێوان دیمەشق و کوردەکی سووریا

ئامادەیی مسکۆ بۆ ڕێکخستنی دانوستانی نێوان دیمەشق و کوردەکی سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە پرسی تەڤل بوونی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بە سوپای فەرمی ئەو وڵاتە, وتی: ئامادەی یارمەتی بۆ دەسپێکی دانوستانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی ناوەندی لە گەڵ کوردەکانی سووریاین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی تەڤل بوونی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بە  سوپای فەرمی ئەو وڵاتە وتی: پرسی تەڤل بوونی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بە سوپای فەرمی ئەبێ بە دانوستانی ڕاستەوخۆی دیمەشق لە گەڵ کوردەکان چارەسەر ببێت. ئامانجی ڕووسیا پاڵپشتی لە ئەو دانەستانەیە. هەروەها ئەگەر ڕێککەونێک لە داهاتوو بکرێت، ڕووسیا بۆ بەڕێوە بردنی بەندەکانی ڕێککەوتننەکە ڕۆڵی مسۆگەرکەر دەگێڕێت.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەری سپۆتینک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: جۆری تەڤل بوون و شێوەکەی ئەبێ بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان دوو لایەنەکە دەکرێت، ئەنجام دەبێت. ئێمە ئامادەی هەر جۆرە پاڵپشتییەک لە درێژەی دەسپێکی ئەو دانوستانداین.

News ID 29244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha