کاردانەوەی مەسعوود بارزانی بە دۆخی ئێستای عێراق

مەسعوود بارزانی دۆخی ئێستای عێراق بۆ دەرەنجامی کەڵەکەبووی فەشەلێکی پازدەساڵە دەگەڕێنێتەوە و بەپێویستی دەزانێت گوێ لە داواکاریی خەڵک بگیرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی، پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق بڵاودەکاتەوە و یاسای هەڵبژاردن بە هۆکاری وردی دۆخی ئێستا دەزانێت. 
بارزانی پێیوایە بۆ نەمانی هۆكاری گرفتەكان، دەبێ یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەك بگۆڕدرێت كە ئەنجامەكان دەربڕی خواستی راستەقینە و دادپەروەرانەی سەرجەم پێكهاتەكان بێت.
لەبارەی گۆڕانکاریی لە دەستووری عێراق، بارزانی دەڵێت: "نابێ گۆڕینی دەستوور ببێتە هۆی پاشەكشە لە پڕەنسیپەكانی دیموكراسی و هەموو گۆڕانكارییەكیش پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و میكانیزمە دەستوورییەكاندا بێت.
دەشڵێت : خەڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوە و هاووڵاتی مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و ناڕازی بێت. بۆیە پێویستە گوێ لە داواكاریی خەڵك بگیرێت و بە توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشەكان چارەسەر نابن.
ئەوەشی وتووە کە "بە دڵنیاییشەوە سیستەمی دیموكراسی زیاتر لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە نەك دیكتاتۆری و هەموو گۆڕانكارییەكیش پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و میكانیزمە دەستوورییەكاندا بێت."
 

News Code 29148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =