بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ناسا پلانێ نوێی خۆی بۆ ناردنی ٤ گەردوونگەڕ بۆ مانگ بە ماوەی دوو حەوتە لە ساڵی ٢٠٣٠ی زایینییە و بەم شێوەی ماوەی مانەوەی ئەو گەردوونگەڕانە ٥ هێندە درێژترە لە ڕاسپاردەی پێشووی ناسا لەو هەسارەدا.
جان کانلی و نیکی وۆرکهیزێر لە زانایانی ناسا وێرای ئاشکراکردنی ئەو پلانە ڕایانگەیاند کە چوار گەردوونگەڕ بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە سەر مانگ دەبن و لەو ماوەیە ژێرخانی پێویست بۆ ژیانی مرۆڤ لە سەر ئەو هەسارەیە ئامادە دەکەن.
کانلی بە ئاماژە بەوەی کە تەرکیزی ئەو ڕاسپاردەیە لە سەر جەمسەری باشووری مانگە و ڕایگەیاند: بڕیارە بۆ ئەنجامدانی ڕاسپاردەیەک لە مەریخدا، تاقیکاریگەلێک لە سەر مانگ ئەنجام بدەن و جگە لەوە دەمانەوێ بۆ ماوەیەکی درێژتر لە سەر مانگ بمێنینەوە.
ڕاشیگەیاند: لە جەمسەری باشووری مانگ سەهۆڵی زۆر لە ژێر کلاورۆژنەگەلی هەسارەدا هەشاردراوە کە بۆ مانەوەی درێژخایەن لەو هەسارەدا وەک سەرچاوەیەکی ژیان دێتە ئەژمار.
Your Comment