پەیامی حەشدی شەعبی بۆ خۆپیشاندەران

حەشدی شەعبی عێراق لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە گەڵ ئێوە لە یەک ڕیزداین و لە گەڵتان داوای مافی ئێوە دەکەین و پاڵپشتی لە داوا ڕەواکانی ئێوە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەشدی شەعبی لە پەیامێکدا وێڕای پاڵپشتی لە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لە عێراق لە سەر بەرگری لە مەرجەعیەتی دینی جەختی کرد.

لە ئەو پەیامەدا هاتووە: کاتێک نیشتمان پێویستی بە ئێمە بوو و مەرجەعیەت ئێمەی بانگهێشت کرد، یەکەم کەسانێک بووین کە وەڵاممان دایەوە و یەکەم کەسێکی بووین کە ئامادەییمان ڕاگەیاند و هەمیشە لە پێشەوەی کەسانی تر بووین. ئێمە یەک ڕۆژیش لە جێگایەک کە نیشتمانمان دەیەوێت تێیدا بین ناکشێینەوە. ئەمڕۆ ئێمە لە گەڵتان لە یەک ڕیزداین و هاوڕێ لە گەڵ ئێوە داوای مافی ئێوە دەکەین و لە داواکارییە یاساییەکانی ئێوە پاڵپشتی دەکەین. ئێمە لە گەڵ ئێوە لە یەک ڕیزداین و وەکوو پۆڵا بۆ بەدی هاتنی داواکارییەکانی ئێوە و هاوڕێ لە گەڵ ئێوەین.

حەشدی شەعبی لە درێژەدا لە سەر پاراستنی ئاشتیخوازانە بوونی خۆپیشاندانەکان جەختی کردووە و ڕایگەیاندووە: ئیزن مەدەن ئەوانەی کە لە سەر شەپۆلی گۆڕانکارییەکان سوار دەبن کەڵکی خراپتان لێ وەربگرن. پشتی براکانی خۆتان بەر مەدەن، هەر ئەو جۆرەی کە ئەوان بەرگری لە ئێوە دەکەن. لە ئەو دۆخەدایە کە ئێمە و ئێوە سەردەکەوین. هەر ئەو جۆرەی کە داعشمان شکست دا، داعشییەکانی گەندەڵیش شکست دەدەین و نیشتمانی ئێمە دەبێتە باشترین نیشتمان.

News Code 29134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =