بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به ناردنی په‌یامێك بۆ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنەری ئه‌ده‌بی له لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسكۆوه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌رپرسان پارێزگاكه و ته‌واوی خه‌ڵكی كلتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دۆستی سلێمانی كرد.
لەو پەیامەدا هاتووە: بێ گومان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جاریكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی له ته‌واوی بواره‌كاندا به تایبه‌ت بواری كلتوری و هه‌نه‌ری دا كرده‌وه.
Your Comment