بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە "بەر لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ بە فەرمی ناسین و پاراستنی پێگە و پێکهاتەی تایبەتی ئەو هێزانە" ناتوانن تەڤلی سوپای سووریا بن.
هەسەدە ڕاشیگەیاند کە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو هەنگاوە "میکانیزمێک بۆ داڕشتنەوەی سوپای سووریا" پێویستە.
دەوڵەتی ناوەندی سووریا رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئاکتەوبر داوای لە هێزەکانی کورد کرد کە تەڤلی سوپای ئەو وڵاتە بن. لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی سووریا کە لە هەواڵدەریی سووریا (سانا) بڵاو بۆتەوە، هاتووە: "فەرماندەیی گشتیی هێزی چەکداری ئامادەی پێشوازی لەو ئەندامانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە کە خوازیاری تەڤل بوون بە ڕیزەکانی سوپان".
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سووریاش لە بەیاننامەیەکی جودادا داوای لە هێزەکانی ئاسایشی کورد کردووە کە تەڤلی پۆلیسی سووریا بن.
Your Comment