سەردار ئیسماعیل کەوسەری جێگری بڕیارگەی سارەڵڵای سوپا لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی مەرگری ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، وتی: سەرەتا ئەبێ سەرەنج بدرێتە چەند خاڵی گرینگ کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن چ کەسانێکەوە پێک هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردەمی ڕکابەری هەڵباژردن لە ئەو وڵاتە کە چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ئەمریکا و لە لایەن باراک ئۆباما و هیلاری کلینتۆنەوە داعش پێک هاتووە و پاڵپشتی دەکرێت، وتی: بەڕێز ترامپ پێش سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری چەندین جار دانی بە پێکهێنانی داعش لە لایەن ئەمریکاوە داناوە.
جێگری بڕیارگەی سارەڵڵای سوپا گرینگایەتیی هەوڵی سوپای ئەمریکا لە ناسینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبووبەکر بەغدادیی لە باری سەربازی و ئەمنیەتییەوە کەم وەسف کرد و وتی: داعش لە لایە ئەمریکاییەکانەوە پێک هاتووە و لەم ساڵانەدا پاڵپشتی کراوە. کەواتە ئەوان بە باشی دەیانزانی کە سەرکردەی ئوەان لە کوێ خۆی حەشار داوە، بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتنە ئەو ئاکامە کە داعش چی دیکە قازانجێکی بۆیان نییە. هەر بۆیە بە ئەم پڕۆپاگەندا میدیاییانە دەیانەوێت ڕابگەیێنن کە ئێمە دژی تیرۆریزم شەڕ دەکەین لە حاڵێکدا کە خۆیان تاڵیبان و قاعیدە و کەسانێک وەکوو ئۆسامە بێن لادەنیان پێک هێنا و دوایی بە ڕووماڵی میدیایی و زڵەیەک کە ڕێکیان خست وتیان کە ئێمە ئەو سەرکردە تەکفیریانەمان کوشتووە.
سەردار کەوسەری لە دریژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە داعش لە لایەن نەتەوەکانی ناوچەکە و بەرەی بەرخۆدانەوە شکستی هێنا و بەرەو لەناوچوون ڕۆیشت، درێژەی دا: ئەمریکییەکان بە ئەو هەوڵانە دەیانەوێت نرخی کاری بەرەوی بەرخۆدان ببەنە ژێر پرسیارەوە و ڕیبگەیێنن کە ئەوە ئێمەین کە داعش لاواز دەکەیەنەوە و دژی تیرۆریزم بە شەڕ دێین لە حاڵێکدا کە ئاوەها نییە. ئەمریکییەکان لە ئەم ساڵانەدا هاوپەیمانیان دژی داعش پێک هێنا بەڵام بچووکترین هەوڵێکیان دژی ئەو تیرۆریستانە ئەنجام نەدا و لە بەرانبەریشدا بە تواوەتی پاڵپشتیان لێیان کرد و پڕچەکیانیان کرد.
بۆچوونی ئێوە