گێڕانەوەی نوێی کوردەکان لە چۆنیەتی دۆزرانەوەی بەغدادی

ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک گێڕانەوەیەکی نوێی لە چۆنیەتی دۆزرانەوەی بەغدادی ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە BBC، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئەمریکا نوقمی خۆهەڵکێشان لە بابەتی سەرکەوتن لە هێرش کردنە سەر حەشارگەی ئەبووبەکر بەغدادییە، کوردەکانی سووریا دەڵێن بە دزە کردنە ناو ڕیزی هاوڕێیانی سەرکردەی داعش، جلی ژێرەوەی بەغدادیان بۆ هەڵگرتنی نمونەی DNAی دەست کەوتووە.

پۆڵات جان ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە تویتەرەکەی نووسی کە ئەوان لە ١٥ی مانگی مەیەوە بە هاوکاریی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (سیا) شوێن‌پێی ئەبووبەکر بەغدادیان هەڵگرتووە.

نووسیشی: سەرچاوەیەکی ئێمە توانی خۆی بگەیێنێتە ماڵێک کە بەغدادی تێدا حەشار درابوو و لەوێ جلێکی ژێرەوەی بۆ ئێمە بێنێت تا تاقیکاری DNAی لە سەر ئەنجام بدرێت و لە سەدا سەد دڵنیا بووین کە خاوەن جلەکە خود بەغدادییە.

بە وتەی BBC کوردەکانی سووریا یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەگەلی هەواڵگری و زانیاریی ئەمریکا بۆ دۆزرانەوە و کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی بوون و ٥ ساڵە کە لە عێراق و سووریادا شوێن‌پێی دەگرن.

News Code 29089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =